هەوار
وار، زۆزان، هاوینەوار.
پشکۆ
سکڵ، پۆلوو، پەرەنگ، پەنگر.
ئاراز
1. ئارائاس، ئاراس، فرمیسکی شادی؛ 2. یەکێ له فەرماندەرەکانی مادی چکۆڵه؛ 3. یەکێ لە پاڵەوانەکانی کوردی زەعفەرانلوو؛ چۆمی ئاراز، یان ئاراس، لە ناوچەی بینگۆڵ لە کوردستانی باکوورەوە سەرچاوە دەگرێ و 435 کیلۆمیتر بە ناو خاکی کوردستاندا دەڕوا و بە سنووری ناوەندی ئێران و ئازەرباییجاندا تێدەپەڕێ و دەڕژێتە زەریای قەزوێنەوە. درێژایی ئاراز دەگاتە 920 کیلۆمیتر. بڕوانە وشەی ئار. بۆ وەبیرهێنانەوە، زۆربەی زۆری ئاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە رێگای یەکاوی عارەبان (شط العرب)ەوە دەڕژێنە کەنداوی فارس/عەرەب، لە کوردستانی باکوور، لە شاری بینگۆڵ (بنگۆل)ەوە سەرچاوە دەگرێ.
کاردۆش
1. بەو کوردانە دەگوترا کە لە گێڵان دەژیان؛ 2. کاردۆشییەکان دوای ئەوەی کە حوکوومەتی ماد، لە دەسەڵات کەوت و کوورشی هەخامەنشی هاتە سەر دەور، ملیان بەو دەسەڵاتە نەدا و لەگەڵ حوکوومەتی هەخامەنشی بەشەڕ هاتن و تەفروتوونا کران.
ئارژەنگ
ئەرژەنگ، دارێکی پێستسوورە وەک بەڵاڵووک کە لەبەر ئەوەی قاییمە، گۆچانی لێ درووست دەکەن. بڕوانە وشەی ئار.
ساژین
گردومرد، خڕوخۆڵ.
خورپە
راچڵهکانی دڵ.
ئابوور
1. مایهی گوزهران و بژیو؛ 2. سازدان و پێکهێنانی سامان و دارایی.
ئەراسن
نێوی مامی زەڕدەشت پەیامهێنی کورد بووە کە وێدەچێ لە گوندی خوڕخوڕەی لای مەهاباد نیشتەجێ بووبێ.
ڕواندز
رواندژ؛ رواندز لە دوو وشەی لێکدراو واتە (روان) و (دز یان دژ) پێکهاتووە و چەندین مانای هەیە، یەکەم: رووان واتە: چۆمان، چەند چەم و دژیش واتە قەڵا و رواندز یانێ: قەڵای نێوان دوو رۆبار؛ دووهەم: روان: واتە شینبوون و جێگەی ژیان و دزیش واتە قەڵا و رواندز یانێ: قەڵای ژیان؛ سێهەم: روان، واتە: رەوەندی و دزیش واتە دژ و رواندز واتە: جێگا یان شوێنەمێنگەی رەوەندیانی کورد کە لەو کاتەدا گەرمیان و کوێستانیان کردووە و رواندزیان ئاوەدان کردۆتەوە و زستانان لەوێدا ماونەتەوە؛ چوارەم: روان، واتە: ئاوەڵا و لەسەرپشت و دزیش واتە قەڵا و روواندزیش واتە: قەڵای بێ دەرگا و شوورە، چونکە جێگاکەی بەرز و سەخت و لە لێوارەی چۆمدا بووە و پێویستی بە دیوار یان شوورە نەبووە!