بەرزان
1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.
سامتین
سامتیک، سامتی، جۆرە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە.
گۆبەرۆک
ریزەگوڵنگی زێڕ و زێو کە بە سوخمەدا هەڵیدەدروون.
خەیاڵ
1. فکر، بیر، هزر؛ 2. شتی نهشیاو.
جگەرخوێن
1. هێمایە بە مرۆڤی ژێردەستە و ستەمدیو؛ 2.نێوی شاعیری کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
ئارهان
ژان و ئێشی ئەندامی سووتاو. بڕوانە وشەی ئار.
واڵا
1. ئاوەڵا، ئاواڵە، کراوه، تاک، واز؛ 2. بەتاڵ و خاڵی؛ 3. بەرز، بڵند؛ 4. جلەبووکی کچۆڵان؛ 5. کەتان، پارچەی ناسک.
شانئازین
خوێنەری هێژا، ئەگەر دەتەوێ، نێوی تازە و دەستی یەکەم بۆ منداڵەکەت دابنێی، دەتوانی بە لێدانی دوو وشە لە یەکدی، وەکوو ئەم نێوانەی کە لە پاڵەوە ریز کراوە، ناوێکی نوێ درووست بکەی و ئەمانەش هەندێ نموونەن کە دەتوانی، مانای وشەی دووهەمیان لە کۆپەڕەکەدا دەربێنی. بۆ نموونە: واتای شان دەزانی کە دەبێتە شان و شکۆ، یان شانەی هەنگوێن، شان لەگەڵ نێوێکی دیکە لێک بدە و ناوێکی تازە درووست بکە.
گەزیزە
بلازیز، گوڵێکی حەوتڕەنگە لە وێنەی گوڵەنەورۆزە.
ئێلان
هێلانە