تەبارە
1. نێوان، لەمپەر، تێخە، بارست؛ 2. هەرزاڵ، پێڕک؛ 3. دەخڵی گەییشتووی نەدووراو.
ئۆلکە
مەیدان، مەڵبەند.
تۆڵا
تۆڵاگەزۆ، شتی وردی وەکوو ئارد کە لێک دەنووسێ و رەق هەڵدێ.
بەراڤی
کۆڕ، کۆبوونەوە، جڤین.
خەمڵیو
1. ههڵسهنگێندراو؛ 2. رازاوه.
سەمەندەر
گوڵەیاسەمین.
باسار
وێژەری بەرنامەی رادیۆ و تەلەڤزیۆن.
ئارکی
هەرکی، نێوی تیرەیەکە لە هۆزی زێبار لە باشووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
کاسمە
کولێرەی تۆتۆیی و نانێک که هەویرەکەی بە رۆنەوە شێلدرابێ.
حەلان
تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.