ساتیار
سادیار، تیرەیەکن لە کورد کە لە دەوروبەری روانسەر و جوانڕۆ و چەمی سیروان دەژین.
ڕەشوان
1. هۆزی بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. تیرەیەکی کۆچەرن کە لە کۆندا زۆرتر لە دەوروبەری (ئەرزەڕۆم و مەڵاتیە) لە کوردستانی باکوور و هەروەها لە دەوروبەری (هەولێر) لە کوردستانی باشووردا ژیاون. اَحمد رەشوانی شاعیری شەهید و بەنێوبانگی کورد لەم هۆزەیە.
هاکۆ
1. بڕە، گۆترە؛ 2. ژنشکێڤە، لەپڕ، لەناکاو؛ 3. نەدیتوو کڕین یان کارکرتن. هەروەها بە هاکۆ کڕی و بردی، بێئەوەی چاوی لێبکا.
تاژان
1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا).
زاخۆ
شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
ژەمان
کۆی وشەی (ژەم) ه کە واتای وادەیەک خواردن دەدا.
بامەڕنی
1. هۆزێک کە ئیش و کاری ئاژەڵداریی بووبێ؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە؛ 3. گەورەگوندێکە بەرانبەر چیای سووارەتووکە لە باشووری کوردستان.
مەکۆ
1. سەنگەر؛ 2. پەناگە، حەشارگە؛ 3. کۆ، کۆگا؛ 4. جێگەی کۆبوونەوەی خەڵک؛ 5. جێگەی بەسەریەکاکردنی شت؛ 6. شتێکی سەروبنباریکی هێلکەوێنەیە بەڵام گەورەتر، کە جۆڵا مەکارەی تێدەخا و جۆڵایی پێدەکا.
چلوورە
1. شووشهسههۆڵ، سههۆڵێ که به قهراخ بان و گوێسهبانهدا شۆڕ دهبێتهوه، شۆڕاوکهی قهراخ بان و کهڵکهپاسار یان رهوهز و بهردان له چیا که زستان دهیبهستێ؛ 2. قهندیل، بهستهنی، دۆڵدرمه.
سکاڵا
1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە.