باوەزێن

باوەشێن، باشێنەر، باهاوێژ، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ.

جگەرگۆش

جگه‌رگۆشه‌، فرزه‌ن، منداڵ.

دەماوەن

1. دەماوەند، کوێستانی لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 2. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە؛ 3. دەماوەن نێوی گوندێک بوو لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانی کرد؛ 3. نێوی بەرزترین کێوی ئێرانە کە لە نێوان تاران و مازندەراندا هەڵکەوتووە؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی سەردەمی ساسانی بووە؛ 5. نێوی شارێکی کۆن بووە لە مازندەران کە دەڵێن: (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) لە کێوێکی پەنا ئەو شارەدا بە دەستی فەرەیدوون زیندانی بووە.

ڕامیس

ماچ، ڕامووسان.

ئاویار

ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.

هالان

1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار.

شاڵاو

حاشاوڵ، هێرش، پەلامار، لووزەو.

بووبان

1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .

یاخی

1. سەربزێو، شەقی؛ 2. چیای هەڵەمووت؛ 3. چەمی بێ بوار؛ 4. مانگرتوو.

کەژۆس

کاژۆس، چیایەکە لە ناوچەی بیتوێن. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی نێوی کوڕان).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!