بسکۆلە
گیایەکە لە ئەگریجە دەکا.
کاژاو
1. جۆرە ترێیەکی رەشی بزمارکوتی مزرە؛ 2. هەم گوندە هەم چیایەکە لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی لە باشووری کوردستان.
نما
1. دیمەن، چاوەنداز؛ 2. شاندەر، رووگەنوێن؛ 3. دیاری دا.
حەوجە
پێداویستیی، ئێحتیاج.
بۆسکین
گوندێکە لەلای رانیە لە باشووری کوردستان.
باشیل
1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە.
چەپەر
1. سه‌نگه‌ر، خه‌ڵ؛ 2. ده‌رگا و دیواری له شووڵ یان به‌رد بۆ به‌رخ و کارژه‌له، کۆز، ته‌یمان؛ 3. ته‌ته‌ر، نارده، پۆسته‌به‌ر، نامه‌به‌ر، نه‌وه‌ن، شاتر؛ شاتر: به مانای نامه‌به‌ر پیاده‌ی خێرا و تیژڕۆ.
زەڕوەشان
زێڕەوشان، ئەو زێڕ و پووڵ و پارەیەی کە بە سەری زاوا و بووکیدا رۆ دەکەن.
زاڵکۆ
کۆی وشەی زاڵ، بە واتای سەربەران و سوار بە سەر شتێکدا.
زنار
1. بەردی زۆر گەورەی شاخ؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی ئیلام کە بە فەیلی بەنێوبانگن.