فرەهی

1. ئاسوودەیی؛ 2. هەرزانیی؛ 3. خۆشڕابوواردن.

بێرۆڤ

دەوەنێکی لێڕەوارییە.

درێشک

درێشک، دره‌وش.

کارزان

لەکاردا زانا و شارەزا، لەکار تێگەییشتوو.

زابار

نێوی بابی (زیاک)ە کە لە بەردەنووسەکەی کەعبەی زەڕدەشتدا هەڵکەنراوە.

شەوبێر

1. شەوبوێر؛ 2. شەونشین.

تیلا

1. سووچ، گۆشە، قوژبن؛ 2. تیلەی چاو.

پێشەنگ

سەرجەلەی کاروان، بەرکاروانیی، پێشڕۆ.

ڕاستۆ

راستگۆ، ئینسانی بێدرۆ.

ئارزینگ

چه‌نه‌، چناکه‌، چه‌ناگه‌، چه‌نه‌گه‌.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!