وەرتێ
1. شوێنی پڕگوڵ و گیا؛ 2. ناوەڕاست؛ 3. شوێنی ئاسی و سەختی وەک کوێسان و چیای رژد؛ 4. گوندێکە کەوتۆتە بناری چیای کارۆخ، کە ئەگەر لە گوندی (بۆتێ) وە بۆی بڕۆی، دەبێ بەشێ لە چیای کارۆخ ببڕی تا بیگەیتێ، واتە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ.
کاوە
1. ئێش و ئازارێکە بە هۆی کارکردنی زۆرەوە لە لەشدا پەیدا دەبێ؛ 2. نێوی کاوەی کوردی قارەمانی داستانی ئەفسانەیی (کاوە و ئەژدەهاک)ە، کە ئەژدەهاکی کوشت و (فەرەیدو)ی فارسی لە جێگای دانا. بڕوانە ئەژدەهاک.
قارس
1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە باکووری کوردستان .
شانا
بە زاراوەی هەورامی واتە: کلی کرد، شاندی، هەناردی، رەوانەی کرد.
ئاگری
چیای سەربەئاگر، گڕکان، ئاگرپژێن؛ شۆڕشی ئارارات بە رابەریی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کوردستان لە چیای ئاگرییەوە هەڵگیرسا. بڕوانە ئارارات.
کارچین
جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە.
پیران
1. کۆی وشەی پیر بە واتای: شەخس، خاسخوا، چاک؛ 2. گۆڕی چاکان و خاسخواگەل؛ 3. پیران گوندێکە لە نێوان مەریوان و هەورامان؛ 4. تیرەیەکن کە بەشێکیان لە باکووری رانیەن و بەشێکیان لەلای مەهابادن کە سەر بە هۆزی بڵباسن. 5. پیران: بوورانەوە، لەسەرخۆچوون، لەهۆشخۆچوون؛ 6. کاتی گریان کە هەناسە ببڕێ و نەگەڕێتەوە، وەکوو: ئەو منداڵە ئەوەندە گریا، پیرانی کرد؛ 6. وشەی پیر لە کوردیدا، واتای پیاوی چاک و دیندار و خواپەرست دەدا کە (شەخس) و (چاک) یشی پێدەڵێن؛ 7. ئەو (Piere) ە ش کە نێوە و من بۆ خۆم لە هەندەران بەتایبەت لە ئورووپا بیستوومە و هەیە، هەر ئەو پیرەیە کە ئێمە بە چاک و شەخسی نێو دەبەین و لەلای وانیش هەر هەمان واتای هەیە.
کاسین
جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.
حەلاو
نێوێکی ژنانهیه و سهربهندی گۆرانییهکی کوردییه.
بەدیل
1. نۆگە، نۆرە، سەرە؛ 2. لەجێگە، ئاڵترناتیڤ.