سامان
سەروەت، پووڵ و ماڵ.
بەنستان
گوندێکە سەر بە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور کە هۆزی رێکانی لێدەژین.
مەم
1. مەمێ، مەمە، مەمکەی ژن؛ 2. نێوی ئەوینداری بەنێوبانگی زین، (کاکە مەم) لە چیرۆکی (مەم و زین) دا.
کنێ
1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.
نسێ
سی، سێوەر، سێبەر.
ئێلان
هێلانە
دیلە
جۆرێک گەنمی سووتاوی رەشە.
شاخەوان
زەردەوان، چیاپێو، کوێستانگەڕ.
داژدار
1. پشتیوان؛ 2. لاگر، پارێزەر؛ 3. پاسەوانی قەڵا.
شایار
بڕوانە شالیار.