باوێر

باوێرە، شوێنێ کە با نەتوانێ لێی بدا، یان زەفەری پێ ببا.

تاویار

تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.

تووژەڵە

تووەژاڵ، تووژاڵە، تووژەڵە، گوندێکە لە داوێنی چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.

قەدیفە

1. پارچەی مەخمەڵ؛ 2. جۆرێک گوڵی سوور.

قارس

1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە باکووری کوردستان .

ئه‌رخه‌وان

دارێکه‌ گوڵێکی سووری ئاماڵوه‌نه‌وش ده‌کا، دارئه‌رخه‌وان پاش گوڵ گه‌ڵا ده‌رده‌کا.

نیاز

1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.

گۆریا

نێوی یەکێ لە هۆزە کۆنەکانی کورد بووە، لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاون‌، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. کە زۆر کۆنن‌ و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. من پێم وایە ئەم نێوە (گۆران)ە.

شامی

1. شووتی، زەبەش، شفتی، هەنی؛ 2. گەنمە شامی؛ 3.گوڵەگەنم؛ 4. سووکەڵە نێوی شامراد؛ 5. خەڵکی شام؛ 6. نازنێوی شاعیری نەمر، (شامی)ی هەرسینییە.

فرەهی

1. ئاسوودەیی؛ 2. هەرزانیی؛ 3. خۆشڕابوواردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!