زمێران
سمێران، نێوی گوندێکە لە ناوچەی سنە، لە لای مارنج و مووژژ.
ڕاژە
1. دیرەک، کاریتە؛ 2. ئاڵووداری میچ؛ راڤەکردن، مانالێدانەوە؛ 3. کاربۆکردن، خزمەت.
دارسان
دارستان، لێڕەوار، جەنگەڵ. وەک دار
ڕازدار
سووڕهەڵگر، کەسێ کە بە نهێنییەک دەزانێ و نایدرکێنێ.
ئەترەش
زراو، زاڵە. (کە چاوم پێکەوت لە ترسا ئەترەشم پەڕی).
زاڵ
1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.
ئاراسێن
ئاراسێن نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
گوڵناس
کەسێک کە لە گوڵ دەزانێ و گوڵ دەناسێ.
بازیان
نێوی دێهاتێک و ئەشکەوتێک و دەربەندێکە لە لای سلێمانی لەو لای تاسڵووجە، لە سەر رێگای سلێمانی بۆ چەمچەماڵ، کە یەکێ لە شەڕەکانی شێخ مەحموودی مەلیک لە گەڵ بەریتانیا لەوێ رووی داوە. بەردێک لە پەنا ئەو دەربەندیە که بە بەردە قارەمان بەنێوبانگە و شێخی نەمر لەوێ لە پەنا ئەو بەردەدا بریندار بووە و کەوتۆتە دەستی بەریتانیا. برنجی بازیان بەنێوبانگە.
شۆتیلە
خوشیلک، گیایەکی شیردارە.