نازەنین
1. نازدار، بەناز؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.
کاژان
1. کاوژان، کێوی سەرانسەر بەرد؛ 2. دار سنەوبەر؛ 3. توێکڵی دار.
ڕوومانگ
روخسار وێنەی مانگ.
ئامباز
ئاوقەد، حاشاوڵ، چنگاوڵبوونی دوو ئینسان یان گیانلەبەر.
ئاکام
1. دوایی، پاشینە؛ 2. کاتی مەرگ، هەنجڵ؛ 3. ئەنجام، نەتیجە.
باتمان
1. پێوانە، کێشانەیەکە بەرانبەر بە 16 کیلۆ و نیو؛ 2. گوندێکە لە نێوان (چێوتاشان و عەلیاوا) لە ناوچەی کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 3. شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای دیاربەکر.
پەرێ
1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.
سەفین
چیایەکی بەرزە لە پشتی شاری (شەقڵاوە) و شارۆچکەی (سەرمەیدان) لە کوردستانی باشوور.
ڕاویار
1. رێبوار؛ 2. راوکەر.
بەرواژ
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.