بژیک
کەسێ کە چاوی لە یارمەتی کەسی دیکە نەبێ و خۆی لە سەر پای خۆی بژی.
تۆیانە
ئەو نوقڵ و شیرینی و شتانەی کە بە خوانچە لەگەڵ لاشیرینی بووک دەڕوا.
باشوو
واشە، باشە، باشووک، مەلێکی راوکەرە، بەفارسیی پێیدەگوترێ: (بەحریی) و 38 تا 48 سانتیمیترە و زستانان لە کوردستان زۆرە.
سۆسار
مەلێکی ماسیخۆرە، لە باکووری کوردستان لە لای وان هەیە.
بەنگینە
نازنێوی حاجی باقری شاعیری خەڵکی سلێمانی بووە، کە هۆنراوەی حەماسی زۆری هەیە. بڕوانە: بەنگین.
گارە
1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتنی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
باوەزێن
باوەشێن، باشێنەر، باهاوێژ، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ.
ڕاهێن
فێرکار، پەروەرێنەر.
پاتیس
نێوی یەکێ لە فەرمانڕەواکانی گۆتی بووە کە 2500 ساڵ بەر لە زایین شوێنی دەسەڵاتداریی لە شاری (لاگاشدا) بووە.
بلوور
پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.