دابێژ

1. دابێژەر، کەسێک کە ئارد بە هێڵەک و بێژنگدا دەکا؛ 2. کەسێک کە بە تفەنگ دەسڕێژ لە کەسێکی دیکە بکا. وەکوو: بە گوللە دایبێژا.

خەلان

1. کۆی وشەی (خەل) ە، بەواتای سەنگەران؛ 2. کۆزی ئاژەڵان لە دەشت؛ 3. نێوی دوو گوندن لە (باڵەکایەتی) لە باشووری کوردستان؛ 4. شکانی پێشەی دەست و قاچ.

ئاناتۆم

نێوی یەکەم پاشای گۆتییەکان بووە کە لە سەدەی 31 ی بەر لە زایین ژیاوە و شاری لاگاش پایتەختیان بووە.

شامی

1. شووتی، زەبەش، شفتی، هەنی؛ 2. گەنمە شامی؛ 3.گوڵەگەنم؛ 4. سووکەڵە نێوی شامراد؛ 5. خەڵکی شام؛ 6. نازنێوی شاعیری نەمر، (شامی)ی هەرسینییە.

پۆشەن

پۆشاک، جلوبەرگ.

حەمشین

شه‌لیل، هه‌شتاڵوو.

خاسێ

خاس، چاک و باش.

گەڕناس

شارەزا لە گەڕان، دنیادیتوو.

بەهرێز

پارێز، تەکینەوە لە هەندێ خواردن که دوکتۆر دەڵێ.

باشار

1. بەرگەگرتن، دەربردن، خۆڕاگرتن؛ 2. بەرانبەریی، بەشتێک وێران و پێوەستان، وەکوو: ئەوەندە بەهێزە دە کەس باشاری ناکا، یان ئەوەندە بخوەرەو هیچێ باشاری ناکا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!