ژامکۆ
بەرپرسی زەنگی کلیسا.
نەوشیروان
نێوی یەکێ لە پاشاکانی ئێران بووە کە بە نەوشیروانی عادڵ بەنێوبانگ بووە.
تەیار
1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.
هالان
1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار.
تاویار
تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.
ڕۆژهەڵات
یەکێک لە چوار ئاراستەی سەرەکی، ئەو لایەی ڕۆژ لێی هەڵدێت
پلان
1. گەڵاڵە و کەین و بەین بۆ کارێک؛ 2. نێوان، ئاشنایەتی؛ 3. نەخشە و پیلان.
تاوڵ
تاوەڵ، رەشماڵ، چادر، خێوەت، کۆن، سیاچادر.
قاسپە
قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو.
وێنە
1. وەکوو، لەچەشن؛ 2. (عَکس) ی فۆتۆ؛ 3. نێوی گوندێکە لە لای دارۆخان لە ناوچەی شلێر نزیک بە ناوچەی بانە؛ 4. نێوی گوندێکە لە ناوچەی کرماشان کە سەر بە هۆزی (عوسمانوەند)ن.