دڵنەواز

دڵنه‌وا، که‌سێ که‌ دڵدانه‌وه‌ و دڵنه‌وایی که‌سێکی دیکه‌ بداته‌وه‌.

وانیار

خوێندەوار، ئەو کەسەی خوێندنی تەواو کردووە.

بێشە

مێشە، دەحل، دەسنێژ، لێڕی، بێشەچنار.

کۆڕەو

1. کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک و گیانلەبەران، لە کاتی بۆمباران و شەڕ و ترس لە لافاو و بوومەلەرزە و هیدیکە؛ 2. ئەو خەڵکەی کە بەکۆمەڵ هەموو پێکەوە نیشتمانی خۆیان لە کاتی شەڕ و ترس و رووداوی دیکەدا بەجێ دەهێڵن و روو دەکەنە شوێنێکی دیکە. وەکوو کۆڕەوەکەی کوردستانی باشوور لە ساڵی ا991 ی زایینی، لە ترسی بۆبارانی کیمیایی.

هەرشەم

گوندێکە لە ناوچەی بالیسان لە باشووری کوردستان.

شەکار

چیمەن و گیاجاڕ، مێرگ و سەوزەگیا.

بەرسەن

دۆشاوی رەش کە لە ترێ یان توو دەگیردرێ.

پاییزە

1. وەرزی پاییز؛ 2. هەوایەکی کۆنی گۆرانیی کوردییە لە شێوەی حەیران.

گژنیژە

1. گژلۆک، تەرزەی ورد؛ 2. زبربوونی پێست لە سەرما؛ 3. جۆرێک خشڵی ژنانە؛ 4. نێوی گۆرانییەکی کوردییه، یارگژلووکێ‌.

ئاوونگ

ئانگوو، مێلاق، ئه‌و ترێیه‌ی که‌ به‌ گوریس یان شووڵ به‌ سرمیچی ژووره‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێ، یان داڵۆسکه‌ ده‌کرێ بۆ زستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!