ئاتلیا
نێوی یه‌كێ له شاره‌كه‌ونه‌كانی هه‌ورامان بووه، له ده‌وروبه‌ری 885 ی به‌ر له زایین كه به ده‌ستی ئاشووری نازیرپاڵ سووتێنراوه
خەمڕەوێن
خه‌مده‌رکه‌ر، ئاوده‌نگ، وه‌رویرکه.
پرپرە
1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.
مێوەرد
تۆمداچاندنی دوای یەکەم بارانی پاییز.
تاڤگە
تاف، سۆلاڤ، سۆپێل، قەڵوەز، ئاوهەڵدێر.
تۆسان
بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت.
خەزام
1. پاییز، گەڵاڕێزان؛ 2. کژی دوای هاوین.
کارس
هەرزن، هەرزنە گەورە، دانوولەیەکی خۆڵەمێشیییە کە تامی تاڵە و ساقەت و گوڵەکەشی وەکوو جۆیە.
سەمەنی
1. هەڵوای لە شیرەی گەنمی چەکەرەکردوو؛ 2. بەو گەنمە سەوزەی دەڵێن کە لە دەفر و دەوریدا بەر لە هاتنی نەورۆز و بەهار دەیڕوێنن و بە بۆنەی دەسپێکی بەهار و بۆ جووانیی لەماڵەوە دایدەنێن.
خانومان
1. شۆخوشه‌نگ، نه‌شمیلانه، جووان و دڵگیر، له‌بار و رێکوپێک؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه.