ئاکران
1. ئاگران، ئاگردان، ئاورگە، شوێنی ئاورپەرستان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی قارس لە باکووری کوردستان.
زەنگیلان
نێوی ناوچەیێکە لە کۆماری ئازەربایجان.
مادام
1. کە وایە، هەتا وایە. (مادام وایە، ناڕۆم!)؛ 2. مادام، خامی ڕەشی بریقەدار؛
بەهیڤ
بە زاراوەی کرمانجی واتە: بادام، بایەم.
کۆڕەنگ
هەموو رەنگێک پێکەوە، کۆی هەموو رەنگێک. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (رەنگ) بە واتای نما و چۆنییەتی دیمەنێک، کە پێکەوە دەبێتە: (هەموو رەنگێک پێکەوە) ساز کراوە.
شالیار
1. شاریار، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
بەخێو
1. ئاگاداری، سەرپەرشتی؛ 2. حەوانەوە، ئێوەت.
مارتیا
بە پێی بەردەنووسەکەی کێوی بێستوون نێوی ئەو سەردارە کوردە ئیلامییەیە کە دژی داریووش راپەڕیوە.
سەراسا
1. گشتیی؛ 2. تایبەتی، 3. سەراسا.
زەوەن
1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.