دادیلە

وشه‌ی دواندنی خوشکی چکۆله‌.

زاگرۆس

1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.

ئاوەڵ

دۆست، یاوەر، هاوڕێ.

دڵژیر

ئینسانی ئاقڵ و به‌ره‌حم.

ئەستیلان

کەڵەمشتێ، کەڵەمستێن، پشکیلان، گەمەیەکی دوو دەستەیی یە کە لایەک شتێک لە دەست یان باخەڵی یەکێک دەنێ، ئەو لاکەی دیکە بیبینێتەوە، دەیباتەوە.

فریسک

گوڵێکی دەشتییە لە بەهاردا دەڕوێ.

ئارباکۆ

1. ئاربەباکۆ، ئاربەبای چکۆڵە؛ 2. نێوی پاڵەوانێکی سەردە‏می مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ئۆیه

جۆره‌ چنراوێکی ته‌نکی کونکونه‌ بۆ جووانیی ده‌گیرێ به‌ قه‌راخ شتدا.

سپێدە

بەیانی، سپیدە.

ڕادان

1. ئەسپاردن بۆ سازکردن، وەکوو: (کەوام بە رادان داوە بۆم بدروون)؛ 2. وەبەرخۆدان و ماشتن؛ 3. زێدەبوون و راسانی ئاوی دەلیا لە مانگەشەودا؛ 4. دارێ کە لەباتی گۆڵە بە دەرگایەوە دەنێن؛ 5. داگیرسانی سۆپە یان سۆمپا؛ 6. گوندێکە لە دەشتی سندووسی لای نەغەدە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!