ڕۆنیاس
رووناس، روویناس، گینۆ: زەرتک، گیازەرتک؛ جۆرێک گیایە کە گەلأی نووکتیژ و گوڵی بچووکی زەرد دەکا و دوو میتر بەرز دەبێ، لە ریشەی گیای رۆنیاس بۆ رەنگکردنی بەن و خوری رێسراو کەڵک وەردەگرن و رەنگی سوورە.
ڤەزان
1. ژیانەوە، زانەوەی کانی؛ 2. دیسان بێچووهێنان.
تاڤگە
تاف، سۆلاڤ، سۆپێل، قەڵوەز، ئاوهەڵدێر.
ئامێخ
پاشایهکی کوردی گۆتی بووه له سهدهی 14ی ههتاوی کۆچیدا، ئهو کهسهی شاری ئامێخدی، یان ئامێدی بنیات ناوه.
قشڵاخ
1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە.
نادە
میوەیێ کە زوو پێبگا.
تافە
1. گوڕە و هاژەی ئاو و بای بە قەوەت؛ 2. هەڵدێر، تاڤگە، تافینە، قەڵوەز، قەڵبەز، قەڵەمباز.
گوڵەوەز
گوڵەبەرد، کڕێژی بەرد.
گاوارە
1. دۆڵی گاوران، گاوەرە، لە بنەڕەتدا (گاوردەڕڕە) بووە، واتە: دۆڵێک کە کوردی (گۆران)ی لە دەوروبەر ژیابێ؛ 2. تیرەیەکن لە هۆزی گۆران لە ناوچەی کرماشان. بڕوانە گۆران.
وەردان
1. بەردان، بەرەڵاکردن؛ 2. لێزیادکردن، خستنەسەر؛ 3. وەردبڕین، زەوینێک کە دووجار بکێڵدرێ.