ژیلەکان
جێگای ئاگری دامرکاو.
ڕوار
1. رۆبار؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی (هەجیج) لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات.
ساتی
کاتی، کارێک کە لە کاتێکی دایکرودا ئەنجام بدرێ و دوایی هەڵوەشێنرێتەوە.
کابان
1. ژنی ئاگاداری ماڵ، کەیوانوو، کەیبانوو؛ 2. نازنێوی گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستان، (کەریم کابان)ی خەڵکی سلێمانییە.
بیارە
گەورە گوندێکی دڵگیرە، کەوتۆتە بناری چیای هەورامان لە کوردستانی باشوور، کە لە سنووری دەستکردی نێوان ئێران و ئێراقدا هەڵکەوتووە. ئەو گوندە یەکێک لە جێگە نەزرگاکانی تەریقەتی نەخشبەندییە و یەکسەر باخ و باخاتە.
ڕەشانگ
1. رەشان، گۆشتی بزنی رەش؛ 2. زەوینی بەفر لەسەرلاچوو.
فەرزێ
1. لە وشەی فەرز کەوتۆتەوە، ئەو شتانەی کە واجبن ئەنجام بدرێن؛ 2. وادانان. (وای دادەنێم نەیێت و بڕوا)، یان (بە فەرزێ واش بێ)، (گیرام وەڵامیشی نەدامەوە)؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
بەرژەنە
بەرەمەشکە، رۆنەکەرەی یەکجار مەشکەژەندن.
نارە
1. گۆرانیی هێور و خۆش؛ 2. دەنگی نەرم و بەسۆز.
تۆڵاش
تۆڵاشەدار، پارچە و کەرت و کوتی دارێک کە بە ترێشتە دادەتراشێ.