ئاریابەرز

نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار.

قەیوان

نێوی کەلێکە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی و دوو گوند بوون لە کوردستانی ژێردەستی ئێراق، کە بە دەست حوکمی بەعس وێران کران.

ئەرخە

یاریدەدەر، کۆمەک، پشتیوان..

باڵێ

1. باڵەدارینەی داوەڵ و بووکەبارانە؛ 2. هەرچۆنێک بێت، بارێ.

ورمێ

وشەی ورمێ، درووستەکەی (ئورمیا) یە کە لە دوو وشەی ئوور واتە: شار یا مەڵبەند و میا واتە: ئاو پێکهاتووە کە ماناکەی دەبێتە: شار یان مەڵبەندی ئاو. هەرچەند ئەرمەنی زۆری لێدەژی، بەڵام وشەکە وشەیەکی ئاشوورییە.

ئەستێرە

ستێر، هەسارە.

ئارڤین

ئاگری ئەوین، ئاگری حەز و خۆشەویستی

گوڵباخی

گوڵەباخ، گوڵی سووری دڕوودار کە گوڵاوی لێدەگرن.

شەدە

رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.

ئەسکەلە

بەندەرگە، لەنگەرگا، ئاوایی قەراخ دەریا کە گەمی مەنەری لێ دەگرێ و رادەوەستێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!