زریسک
زریشک، داریکی کەم بالایە کە بەرێکی رەش و ترش دەگرێ.
شامی
1. شووتی، زەبەش، شفتی، هەنی؛ 2. گەنمە شامی؛ 3.گوڵەگەنم؛ 4. سووکەڵە نێوی شامراد؛ 5. خەڵکی شام؛ 6. نازنێوی شاعیری نەمر، (شامی)ی هەرسینییە.
مازێ
1. مازی، مازوو؛ 2. ماژەڵە، مرۆخەی پشت؛ 3. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
فەیلی
چەند تیرەن لە کورد کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئیلامن، بەڵام نزیکەی 400 ساڵ دەبێ کە لە بەغدا دەژین و لەبەر نەبوونی کار و باری ئابووری لە ئێران چوونەتە ئەوێ؛ هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە فەیلی واتە: فێئەت عەلی واتە: پەێڕەوانی حەزرەتی عەلی و زاراوە گۆڕیویەتی؛ دیتنێکی دیکەش هەیە کە دەڵێن: لە بەغدا بە کرێکاری کوردیان گوتووە: پاڵە و فەلە و وشەی فەیلی لەبەر ئەو هۆیە بە سەر فەیلییەکاندا دابڕاوە؛ بەڵام گرنگتر لە هەمووی ئەمانە، فەیلی واتە ئەو کوردانەی کە بە زاراوەی کەڵوڕی یان پالەوی قسە دەکەن و وشەی پالەوی عەرەب کردوویەتی بە فەهلەوی و بەو تیرەیەشیان گوتووە فەیلی و ئەو نێوەیان بەسەردا بڕاوە؛ فەیلییەکان لەبەرئەوەی کە شیعەن، سەددام حسێن، بە تاوانی شیعەبوون، زڵمی زۆری لێکردوون و هەتا ئێستا بە هەزارنیان لێ کوژراوە و هەڵداژراونەتەوە بۆ ئێران. بڕوانە بۆ پاڵەوان.
ساردۆنیا
گوڵێکی جوانی گەڵاپانە، 20 تا 40 سانتیمیتر باڵا دەکا و گوڵێکی بەهێزە، دوای ماوەیەک قەدەکەی رەق دەبێ و دەبێتە تەختە، دوو جۆرە گوڵی هەیە: سادە و شەستپەڕ.
کارناس
1. لەکارشارەزا؛ 2. لەکار سەردەرچوو، زانا لەکار.
کانیسک
لاسکی وشکی نیسک.
ساسۆن
نێوی هۆزێکی کوردی بەنێوبانگ و چیایەکە لە باکووری کوردستان، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925 لەوێوە راسا.
شەکرەسێو
سێوی شیرین، جۆرێک سێوی چکۆلەی شیرین.
ساکار
سادە و بەخەوش و خەت، بێخاڵ و مێڵ.