داکاز

پشتڕاستکردنه‌وه‌، پشتیوانیکردن، دداننان به‌ ئه‌نجامی کاری که‌سێکدا، وه‌رگرتن و پشتڕاسکردنه‌وه‌ی کارێک له‌ لایه‌ن دادوه‌ر یان که‌سێکی دیکه‌وه‌، وه‌کوو: په‌روه‌نده‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ و پشتڕاست نه‌کرا، واته‌ داکاز (تائید) نه‌کرا. له‌ کورده‌واری خۆماندا له‌ ناوچه‌ی که‌ڵوڕنشین ده‌لێن: با هه‌ر قسیه‌ بکه‌ید، کاره‌گه‌ی داکاز نییه‌که‌م.

سەربەست

سەربەست، تەرخان، ئازاد.

تاڤگە

تاف، سۆلاڤ، سۆپێل، قەڵوەز، ئاوهەڵدێر.

پارێز

1. خۆپاراستن، دووریگرتن لە خۆراکی ناساز لە کاتی نەخۆشیدا؛ 2. نیشتنەپارێز بۆ راو، دانیشتن لە کۆڵیتدا بۆ نەچیر.

ژەرەژان

1. کۆی وشەی ژەرەژ، پۆلەژەرەژ؛ 2. نێوی کێوێکە لەلای زەنگان یان زەنجان کە کەوی زۆرە و لادێکانیشی کوردن.

بۆتان

رۆبار و ناوچەیەکی بەرینە لە باکووری کوردستان.

نارەوەن

ناروەن، دارێکە لە ڕەتەوەی گەزنە (گەسگەسک)، لقوپۆپ جووان و قەدڕەش، کە زۆر بتەوە و گەڵاکانیشی دگانەدارە و پڕن، بەر لەوەی گەڵاکانی بپشکوێ، گوڵ دەردەکا، بەڵام بەر نادا.

کەزیزەر

کەزیەزەرد، قژزەرد.

کاڤار

بە زاراوەی کرمانجی، واتە: قەزا یان شارۆچکە.

ئازاسەر

نێوی ئەو پیاوە کوردە بووە کە چیرۆکی کوژرانی رۆسەمی کوردی بۆ فیردەوسی گێڕاوەتەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!