خەروا

1. جۆرێک کولێره‌یه‌ که‌ له‌ ژێر ژیله‌مۆ ده‌برژێ؛ 2. نانه‌قه‌یسی و نانه‌هه‌نجیر.

کانیان

1. کۆی کانی، کۆی سەرچاوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی خۆی (شاپوور) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە داخەوە لە سەر ئازەرباییجان دێتە ئەژمار.

هەستار

هەستر، ئەسر، فرمێسک، ڕۆندک.

دەساوێژ

به‌ ده‌ست فڕێدراو.

شەنگۆ

جووانچاک.

سینا

1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .

سۆنی

چیایەکە دەکەوێتە نێوان شۆشمێ و تەوێڵێ و نەوسوو، لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

وەیسە

وەیس، نێوی شێخێکە کە گۆڕەکەی لە سەر چیایەکە لە ماییدەشتی کرماشان. دەڵێن: گوایە ئەم کابرایە شا بووە و بە دیتنی مردوویەک تێکچووە و لە دەسە‌ڵاتدارەتی دەستی کێشاوە و بووە بە سۆفی و تۆبەکار. ئەم حاڵە دەڕبڕی چیرۆکی زەمبیلفرۆشە و زۆرکەس دەڵێن: لەوانەیە هەر ئەم کابرایە بووبێ. دەبێ ئەوەش بزانین کە (وەیسولقەرەنەین) ی عەرەب، کە گۆڕەکەی لە یەمەن، لەگەڵ وەیسی ماییدەشت یەکێ نییە.

پریشک

1. پریشکی ئاو و شەتاو؛ 2. فریشک، مەڵاژوو، مەڵاژگ.

ماهنووس

نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتە خوێنڕێژە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق ئەو شارەیان لە کورد چۆڵ کرد و کردیان بە عەرەبنشین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!