چەلان
رۆژانی پێشوو، جاران.
ئادێ
ئهوان، ئهوانه.
ئارڤین
ئاگری ئەوین، ئاگری حەز و خۆشەویستی
ڕادێ
رەواگ دەگرێ، ، عادەت دەکا، لە چاوگی راهاتن وەرگیراوە، وەکوو: وازی لێ بێنە بۆ خۆی رادێ.
ئەنیا
1. ئەنیە، هەنیە، تەوێڵ، ناوچاوان؛ 2. شانس، بەخت، ئێقباڵ.
ڕۆناکۆ
نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
زادین
ئینسانی پیر و کامڵ، ژیر و دنیادیتوو، وەکوو: (ژنێکی زادین و کامڵ)
کۆچەر
رەوەند، خێڵات، کوێستانگەڕ، ئەو خێڵانەی کە گەرمیان و کوێستان دەکەن.
پیرمان
نێوی چیایەکە لە ناوچەی ئیلام.
قەزوان
1. وەن، وەنەتەق، بەری دارەوەن؛ 2. ئەو دارەی کە بنێشتی لێدەگرن؛ قەزوان لە ماست و دۆ دەکرێ و بۆنی خۆشە لە قەزوان هەروەها تەسبیحیش درووس دەکرێ.