زازا

1. نەوە و نەبیرە؛ 2. مەڵبەندێکی پان و بەرینە لە کوردستان؛ 3. یەکێ لە زاراوە کۆنەکانی زمانی کوردی؛ 4. تیرە یان بەشێکە لە کورد لە باکووری کوردستان.

دڵسۆز

به‌ڕه‌حم، مێره‌بان، دلۆڤان.

ئەهوەن

1. ئارام، لەسەرەخۆ، هێور؛ 2. نێوی یەکێ لە دۆستەکانی ئەژدەهاک بووە.

سروە

1. گوتوبێژی خۆشەویستانە؛ 2. رازونیاز؛ 3. شنە، نەسیم، دەنگی بای سووک؛ 4. سووسەکردنی دەنگوباسێکی تازە.

زەوەن

1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.

پەروونی

کێوێکە لەسەر سنووری دەستکردی ئێران و ئێراق، لە نێوان دەرەتفێ و چەمی شۆشمێ لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

یاسان

ئەی سوڵتان، یا سوڵتان.

گلێنە

1. ڕەشایی خڕی چاو؛ 2. سپیایی و ڕەشایی چاو کە لەناو کالانەی چاودایە؛ 3. کزن، دانەوێڵەیێکە کە گای پێ قەڵەو دەبێ؛ 4. نێوی گوندێک بوو لە کوردستان که بەعسی وێرانی کرد.

ژیلەکۆ

نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.

ڤارکۆ

نێوی کێوێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!