باسۆ
1. شوێنێ کە با نەیگرێتەوە؛ 2. دەستەوار، داری دەستی پیران، گەرۆ، گواز، گۆچان؛ 3. ئەشکەوتێکی بچووکە لە چیای ئاسانەی ناوچەی مەریوان لە کوردستان.
ئاردهوا
پهڵووڵه، چێشتی گزمووڵه له ههویر و کووزهڵه.
مەرزە
1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.
شان
1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.
ساوانسۆ
نێوی هەوارێکە لە هەورامانی کوردستان.
ڕانان
خۆنیشاندان، دەرکەوتن. بڕوانە رانا لە بەشی کچان.
سەرخێڵ
سەرۆکی خێڵ، ساڵاری هۆزی کۆچەر.
مێوەرد
تۆمداچاندنی دوای یەکەم بارانی پاییز.
لیلاڤ
شڵێوە، دوودانگ، بارینی بەفر و باران پێکەوە.
مرۆت
ئینساف، کاری ڕەواکردن، لە کاری ناڕەوا پارێزکردن، ئەم نێوە لە موکوریان و مەنگوڕان زۆر باوە.