شییان

1. توانین، لەدەستهاتن؛ 2. گونجان، ڕێکهاتن؛ 3. ڕۆییشتن، چوون؛ 4. لێوەشانەوە؛ 5. پێڕەوابوون؛ 6. گوندێکە لە نێوان تەوریوەر و تەنگیسەر لە ناوچەی هەورامان، لە هەرێمە سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

ئەسرۆ

سرۆ، وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە: قۆچ، شاخی حەیوان، شەقۆن؛ لە موکریانیش بەکار دێ.

یارە

یار، دۆست، هەڤاڵ.

پاکڵە

1. کڵی پرد، پایەی پرد؛ 2. ئاگرهەڵکەر، بەرپرسی ئاگری کوورە.

وێزان

1. پێزان، شت لەبەر چاو، چاکە لەبەرچاو؛ 2. ئاگادار لەخۆ؛ 3. ئاگادار لە کەسێکی دیکە.

پەرە

ئەو زەوینەیە کە لە کێڵاندا وەبەر ئاسن ناکەوێ.

دۆتمام

کچه‌ئامۆزا، کچی مام.

پاپیا

بە پای پیادە، بە پێیان چوون.

یەمان

1. زۆربەهێز؛ 2. نەترس و ئازا؛ 3. زیرەک و بە دەستوبرد؛ وشەی زیادی لە گۆرانیی کوردیدا وەکوو: ئاخ و یەمان.

ژیلیا

1. سەربزێو، بەجموجووڵ؛ 2. گوندێکە لە گەلیی لێتان سەربە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!