بەواز

خۆشحاڵ و بەکەیف.

لانکێ

1. لانک، لاندک، بێشکە، دەرگووش، دەیدیک؛ 2. سەربەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.

کەسرا

1. شەدە و هەوری سەر ژنان؛ 2. جۆرێک سەر و لا کە قەدیم لە شاری سنە لە سەردەمی ئەردەڵانەکاندا بەکار براوە و پێی گوتراوە: (کەسراوانی، یان خەسرەوانی)؛ 3. هەندێ کەس دەڵێن: کەسرا نێوی دڵدارەکەی (ئەردەشێر)ی، پاشای ساسانیەکان بووە، کە بینای بەنێوبانگی (تاقی کەسرا)ی (تیسفوون)ی، لە بەر ئەو درووست کردووە؛ بڕێ کەسیش ڕایان وایە کە بێژرەی عەرەبی (خەسرەو) ی کردووە بە (کەسرا).

ئارۆن

1. نیشانەی چاکی؛ 2. نێودارێ له ‏فەرماندەرانی مادی بچکۆڵه. بڕوانە وشەی ئار.

کاکل

گیایەکە بۆنخۆش وەک رێحان بەڵام گەڵاکانی باریکترە.

کوردیا

چێشتی هەرزنی وردکراو بە ڕۆن.

یەسنا

یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.

قەمرین

بەستەڵەک، شەختە، بەستنی ئاو، بوونە سەهۆڵ.

ئارۆ

بە زاراوەی هەورامی واتە: ئیمڕۆ، ئەمڕۆ.

ئەیوان

ئەیوان وشەیەکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: 1. دیوان، هێوان، هەیوان، بەربێڵای سەرداپۆشراو؛ 2. کۆخ، کۆشک، تەلار، سەرا، وشەی کۆشک ئەمڕۆ لە ئەورووپا بە کیووسک(kiosk) بەکار دەبرێ و وشەیێکی هاوبەشهی هند و ئورووپییە و کیووسک هەر هەمان کۆشکی کەڵوڕییە کە وشەێیکی کۆنە؛ 3. شارێکی کوردنشینە لە هەرێمی ئیلام لە کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!