هانە

1. هانکە، کانی، سەرچاوە؛ 2. دنە، هان، هانەهانەی مەدە؛ 3. هەناسە، هانەم بڕیا ئەونە پفم پێدا کرد؛ 4. ئەوەتان، ئەوەتا، هانە ئەو ناوه ‌بۆ خۆیان کایە دەکەن.

شەوچرا

1. چرای شەوارە، چرای ڕاوکردنی مەل لە تاریکیدا؛ 2. جەواهیراتێ کە لە شەودا ڕووسکەی دێ.

ناودێر

نێونراو، بەنێوبانگ، نێودیارکراو بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن.

ئاڵئاڵ

گوڵێکی بۆنخۆشی سووره‌.

نەبەز

پاڵەوان، شکستنەدراو، نەشکاو، بەهێز و توانا.

ئارسان

نێوی هۆزێکی کوردە لە لای خوڕەماوا. بڕوانە وشەی ئار.

دەرەز

نێوی باخێکه‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان.

مازن

1. مەزن، گەورە؛ 2. سەرۆکهۆز.

ڕەخسان

خۆبەخۆ وەدیهاتن.

ڕاز

چیرۆک، داستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!