ئادار
مانگی ئازار (مارت)، ده ڕۆژ له ڕهشهمه و بیست ڕۆژ له خاکهلێوه. بڕوانه وشهی ئاد.
کاکی
1. کاکە، براگەورە؛ 2. دەشتی راست و تەخت.
ئاترۆپات
1. نێوی دامهزرێنهری مادی بچکۆلهیه؛ 2. نێوی سهردارێکی سهردهمی مادهکان بووه.
سەرفەراز
سەربەرز.
فامیە
فاما، بەئاوەز.
دێسەم
دەیسەم، نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کۆنی کورد بووە لە سەردەمی ساسانییەکاندا، کە بە (دێسەمی شێر) بەنێوبانگ بووە و لە هێرشی عەرەب بۆ سەر کوردستان کوژراوە.
ساسۆن
نێوی هۆزێکی کوردی بەنێوبانگ و چیایەکە لە باکووری کوردستان، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925 لەوێوە راسا.
ئاریابەرز
نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار.
رێژنە
تاوەبارانی توند، وەکوو: رێژانێکە مەپرسە، یان رێژنەی فیشەک.
باویلە
بڕوانه باویلکە.