کڵاولار
1. ئەو ژنانەی کە سەرولای کوردی دەبەستنەوە؛ 2. ئاماژە بە کچ یان ژنی جوان و چەلەنگ.
ڕاهێڵ
1. رایەڵ، رایێڵ، شۆڕکردنەوە؛ 2. تانوپۆی تەون.
مەرزینگ
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
ڕەشانگ
1. رەشان، گۆشتی بزنی رەش؛ 2. زەوینی بەفر لەسەرلاچوو.
ئاوا
ئاوەدان، ئاوهها؛ ئابهمجۆره، ون و نادیار، ئاوابوون یان ونبوونی رۆژ و مانگ و هیدیکه.
میدیا
1. ماد، مەدیا، میدیا، نێوی دەوڵەتی مادەکان بووە؛ 2. ئەو شوێنەی کە مادەکانی لێ ژیاون؛ (میدی) یەکان لە رەگەزی هێند و ئورووپی بوونە و لە سەدەی نۆیەمی بەر لە زایین، لە رۆژهەڵاتی زەلیای کاسپین یان قەزوێنەوە چوونەتە رۆژاوای باکووری کێوەکانی ئێران واتە وڵاتی (میدیا) و وردەوردە دەسەڵاتیان بە سەر دراوسێکانیشیاندا پەیدا کردووە و لە کۆتایی سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین، حوکوومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراندووە و نەتەوەی پارسیشیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و شاری هەگمتەنا یان هەکمتان، هەمەدان) ی ئێستایان کردووە بە پایتەخت، بەڵام ساڵی 550ی بەر لە زایین بە دەست کوورشی هەخامەنشی بەزیون و لە دەسەڵات کەوتوون. وشەی ماد دواتر لە سەردەمی ساسانییەکاندا بووە بە (مای) و پاشان عەرەب کردوویەت بە (ماه)، بۆ میناک بە دینەوەریان گوتووە: ماه بەسرە و بە نەهاوەندیش: ماه کووفە! بڕوانه بۆ وشەی ماد.
خاسێ
خاس، چاک و باش.
بستیک
تیسکەهەنگوور، تیسکە ترێ، هێشووی ترێ، زەنگەتە ترێ.
کانی
1. چاوکە، چاڤکانی، چەشمە، سەرچاوەی ئاو؛ 2. لە وشەی (کان)ەوە هاتووە کە واتای چاوگە و سەرچاوە و (معدن) دەدا.
کاژاو
1. جۆرە ترێیەکی رەشی بزمارکوتی مزرە؛ 2. هەم گوندە هەم چیایەکە لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی لە باشووری کوردستان.