دیلمان
گوندێک و ناوچەیەکی چڕی سەر بە (هەولێر)ە لە لای حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان. بۆ ئاگاداریی، وشەی (دیلمان) ی کوردیی وشەی (دەیلەمان) ی فارسی لەیەک جیاوازن.
ڤیان
1. خۆشەویستی؛ 2. خۆشویستن و دڵداریی؛ 3. نێوی کچی ناو رۆمانی (شەهیدانی قەڵای دمدم)ە.
بانوورا
نێوێکی کۆنی سەردەمی ساسانییەکانە.
سەربێر
ئەو کیژەی کە لە پەچەدا مەڕ یان بزن دەگرێ بۆ دۆشین.
داراک
ساماندار، دەوڵەمەند.
گەورێ
1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
کۆشەنگ
کۆی شۆخ و شەنگ، شۆخ و شەنگی هەمووی پێکەوە، ئاماژە بە کیژ یان کوڕێک کە هەموو رانەیەکی جوانی و لەباربوونی تێدا کۆ بووبێتەوە. بڕوانە کۆڕەنگ و کۆدەنگ.
پرووکە
ترووکە، دەنکی وردی بەفر.
ئاناهیتا
1. ناهید، خاوێن، پاک؛ 2. شوێنێکی کەونارایه لەپاڵ که‌نگاوەر؛ 3. فریشتەی پارێزەری ئاو. ئاناهیتا: له (یه‌شته‌کان)دا به‌شی 1، لاپه‌ڕه‌ی 167 نووسراوه: ناهید، ژنێکی جه‌وان، به‌ژن جووان و باڵابه‌رز و که‌ڵه‌گه‌ت و چه‌له‌نگ، ڕه‌گه‌ز ئازاده و ده‌روونپاک، باسکه سپییه‌کانی به قه‌را شانی ئه‌سپ ده‌بێ، مه‌مکی قوته و پشتێنێکی ته‌نگی له نێوقه‌د به‌ستووه و له‌سه‌ر فایتوونی خۆی ڕێشمه‌ی چوار ئه‌سپی یه‌کڕه‌نگ و هاوبه‌ژنی به ده‌سته‌وه‌یه و لێده‌خوڕێ. ئه‌سپه‌کانی فایتوونه‌که‌ی بریتین له: با و باران و هه‌ور و خوناوکه. ناهید به گه‌وهه‌ر ڕازاوه و تاجێکی زێڕنی به شکڵی چه‌رخێک له‌سه‌ره که سه‌د گه‌وهه‌ری ترووسکاوه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه. له لێواره‌کانی ڕیشووی چین‌دار هه‌ڵواسراوه، تۆقێکی زێڕینی له ملدایه و گواره‌ی چووارسووچی ده گوێدا. پاتاوه دره‌وشاوه‌کانی به به‌ندی زێڕین قایم کردووه. باڵاپۆشێکی له که‌وڵی سی به‌بر که وه‌ک زێڕ و زیو ده‌ترووسکێنه‌وه به‌خۆیدا داوه، جلی زێڕینی پڕچینی له‌به‌ر کردووه، له ته‌وقی ئاسمان دامه‌زراوه.
ڤانا
ئەوانە، یانە، ئەیانە.