لاجان
1. لاجانگ، نێوان ڕوومەت و ئەستۆ؛ 2. ناوچەیەکە لە موکوریان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
دەبار
1. هاوهێز، هاوشان؛ 2. جێبەجێکردن.
لارە
1. ڕۆیشتنی بەناز؛ 2. جۆرێک دەنکە لەناو گەنم دەڕوێ؛ 3. توندگریانی زاڕۆک؛ 4. بزووتنەوەی گیا و لکەداری ناسک لەبەر با؛ 5. جۆرێک گەنم.
تەوەن
بەرد، کوچک، کەڤر.
ڕەهێڵ
1. رەهێڵە، رەهێڵەی باران؛ 2. رێژنەی تیر و فیشەک.
ستار
1. داپۆشین؛ 2. ئارامیی، ئۆقرە، وەکوو: لە هیچ شوێنێ ستار ناگرێ.
سەروا
پاشەڵی شیعر.
ڕێواس
نێرکی باسکڵاو، گیایەکی باڵابڵندی ترشی خورێنییە.
دەهاک
ئاژدەهاک، بە زاراوەی پالەوی کۆن، یان کەڵوڕی ئەمڕۆ، 1. (ئاژ) واتە: بەنرخ، بەڕێز، پیرۆز؛ 2. (دەهاک)یش دەبێتە: کوێخا، ئاغای گوند؛ 3. گەورەی تیرە و هۆز؛ 4. دەهاک نێوی هۆزێکی کوردی سەردەمی ساسانییەکان بووە کە دوای شەڕی قادسیە، بە دەستی سەلمانی فارسی و ئەبوو گاوانی کورد، بەرەبەرە بوون بە موسوڵمان.
پاشین
هەرەدوا، دوایین، دواگین.