پۆپنە

مەلی پۆپەدار، مەلی کڵاوەدار.

باپێشک

بایەک کە پێش باران هەڵدەکا.

ڕێژاو

گوندێکە لەنێوان شارەکانی (جووانڕۆ و کرماشان) کە گەورەکانییەک و سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و ناوچەیەکی کۆنە.

شارا

1. ماسوولکەی گەنم لەسەر خەرمان، لاسک و ساقەتی خەلە؛ 2. کەمێ لە کوڵەش یان خۆیان کە بە درێژەوەیە؛ 3. کای نێوان دیوارەی چاڵ و دەخڵ؛ 4. گیشەی دەخڵی دووراو.

چۆمان

1. کۆی چەم و چۆم، چەند چەم کە دێنە ناو یەک، وەکوو چەمی چۆمان، کە بەبەر گوندی واوان و نەڵاسدا تێدەپەڕێ و پێی دەگوترێ: (کەڵوێ)، بەڵام لە لای ئالان و ئاسۆس، پێی دەگوترێ: چۆمان و هەر ئەو چۆمەیە کە لە جوغرافیای ئێراندا بە رۆخانەی سەردەشت بەنێوبانگە؛ 2. چۆمان هەروەسا شارۆچکەیەکە لە لای شارۆچکەی گەڵاڵە لە باشووری کوردستان کە هەردووکیان بە دەستی حوکوومەتی بەعس وێران کران و سووتێنران.

بەهەست

وریا، بەئاگا.

قەمرین

بەستەڵەک، شەختە، بەستنی ئاو، بوونە سەهۆڵ.

ئارکۆ

نیوەی یەک رۆژ، دانێکی ئێوارە یان بەیانی. بڕوانە وشەی ئار.

ئاری

1. نیشتەجێ، بەرانبەر بە کۆچەر؛ 2. کۆمەک، یاریدە؛ 3. تیرەیەک لە مرۆڤ کە ئێرانییەکان خۆیان بە پاشماوە یان لە رەگەزی ئەو تیرەیە دەزانن.

دیرەک

1. دیرەگ، دیلەک، کۆڵەکە، ستوون، ئەستوندەک؛ 2. تکا، پاڕانەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!