چالاک
1. بەکار؛ 2. هەڵسووڕاو؛ 3. لەشسووک؛ 4. ئازا و بەدسەتوبرد.
ڕەوا
1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.
بەرکۆژە
1. پشکووژ، قۆپچە، دووگمە؛ 2. بەر، پێسیر، دادڕاوی یەخە تا سەر سینگ.
بەردۆخ
ئامرازێکە لە دۆخی خەرەکدا کە جۆڵا بەکاری دێنێ.
سرێشمە
1. سرێشەجاڕ؛ 2. نێوی گوندێکە سەر بە خەلیفان لە کوردستانی ئێراق و هەروەها گوندێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
ئالال
ئاڵئاڵ، به زاراوهی کرمانجیی باکوور: سوورهگوڵ.
ئۆرمان
1. لەناوەڕاستا جێگرتوو؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بەرواری سەروو لە باکووری کوردستان.
ئاگرۆ
بە واتای ئاگر، ئاگری بچووک.
پیرمام
نێوی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە.
ئەرکەواز
نێوی هۆزێکی کوردە لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، لە باشووری کوردستان. هۆزەکانی ناوچەی مەندەلی بریتین لە: (ئەرکەوازی، بەوڵی، گۆران، گاسووار، باجەڵان، زەڕگۆش، کەڵوڕ).