هەسنا
نێوی هۆزێکی کوردە لە جزیر و بۆتان لە کوردستان.
شانۆ
سەکۆی شانۆگەری، شوێنی هونەرنواندنی شانۆکاران، نمایشی چیرۆک و داستان.
ڤەنان
1.هێم دانان، بناخە داڕشتن؛ 2. وەدیهێنان؛ 3. کاتژمێر کۆکردن.
ڕەشۆ
بڕوانە رەشکۆ.
شەکرا
شیلەی چەوەنەر و گەزۆ.
ئاشوان
ناوێکی کرمانجییە بە واتای ئاشەوان، ئەو کەسەی کاروباری ئاش بەڕێوە دەبات
ڕازێ
چیرۆک، داستان.
ئاماد
ئامه‌د، ئامات: 1. شاری شاران، گه‌وره‌شاری زه‌ڕده‌شتییه‌کان، گه‌وره‌شاری ناوچۆمان (بین النهرین)؛ 2. شاری هات و به‌خت و شانس؛ 3. نێوی شاری دیاربه‌کر بووه 1500 ساڵ به‌ر له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا؛ 4. ئامات، نێوی شاری ئامێدی بووه له 823ی به‌ر له‌زایین؛ 5. نێوی شارێکه له نێوان سه‌رده‌شت و مهاباد. بڕوانه بۆ ئامێدی.
بەندەن
1. بەنەن، کەژ، کوێستان؛ 2. لەش جەستە، بەدەن.
بەیخان
ناوێکی ژنانەیە.