زابار

نێوی بابی (زیاک)ە کە لە بەردەنووسەکەی کەعبەی زەڕدەشتدا هەڵکەنراوە.

ئاژینه‌

1. چه‌قچه‌قه‌ی ئاش؛ 2. گیایه‌که‌ شیره‌ی بنه‌که‌ی وه‌ک جاچکه‌ ده‌جاون؛ 2. چه‌کوشی بیراز (تعمیر)کردن که‌ سه‌ره‌که‌ی دگانه‌ی هه‌یه‌.

سەروێن

سەروین، سەرولا، سەروپێچ، کڵاودەسماڵ.

ڕاگر

1. راگیر، کۆنترۆڵ؛ 2. رێگر، چەتە؛ 3. بەرپێگر، پێشپێگر؛ 4. گیردەر؛ 5. ئاگادریکەر؛ 6. پاشبەندی وشەیە وەکوو: گوێڕاگر.

کاربین

1. پسپۆڕ، زانا لەکار؛ 2. کاردۆزەرەوه، کاروەبین‌.

دڵگەش

دڵخۆش، دڵبه‌هومێد.

ئێزدینشێر

نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی میرنشینی (بۆتان) بووە لە باکووری کوردستان کە لە گۆرانیی کوردیدا بە (بەگی بۆتان) نێوی هاتووە.

شەروین

1. نێوی قەڵایەکە لە ناوچەی شیروان لە کوردستانی باکوور؛ 2. نێوی چیایەکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.

باسەڕە

باسڕە، شوێنێ کە بای زۆری لێبکەوێ، یان با زۆر بیگرێتەوە.

بریقە

درەوشانەوە، درەوشین، تیشکهاویشتن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!