بەرسام
نێوی یەکێ لە سەردارەکانی یەزگردی ساسانی بووە.
شاریار
1. ، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
ئادیامان
شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئاد.
بیتوێن
باتوان، بەتوێن، بیتوێن، ناوچەیەکە لە لای رانییە، لە کوردستانی باشوور. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان.
شەرانش
1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.
شێنێ
1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
زەمۆ
نێوی کێوێکە لە کوردستان.
تۆڵا
تۆڵاگەزۆ، شتی وردی وەکوو ئارد کە لێک دەنووسێ و رەق هەڵدێ.
نازناز
گوڵێکی ڕەنگواڕەنگە.
پۆیلە
پنگ، گیایەکە خورێنی.