بێخاڵ
1. سادە و بێخەوش؛ 2. بەفری سپی؛ 3. ئاوی پاک و بێگەرد؛ 4. شوێنێکی پڕئاوی چەندئاشگەڕێنە نزیک بە شاری رواندز، لە کوردستانی باشوور کە بە سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و بە یەکێ لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.
تاوڵە
تەختە نەرد.
شناوە
1. پارچەزەوییەکی بچووکی کێڵراوی کێڵگە بۆ چاندن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی پشتدەر لە باشووری کوردستان.
بلوور
پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.
کاردۆش
1. بەو کوردانە دەگوترا کە لە گێڵان دەژیان؛ 2. کاردۆشییەکان دوای ئەوەی کە حوکوومەتی ماد، لە دەسەڵات کەوت و کوورشی هەخامەنشی هاتە سەر دەور، ملیان بەو دەسەڵاتە نەدا و لەگەڵ حوکوومەتی هەخامەنشی بەشەڕ هاتن و تەفروتوونا کران.
هەمین
1. سست و شلەتەپە؛ 2. خۆ لەکار نەدەر و پشتگوێخەری کار؛ 3. بە تێکڕایی، هەموو؛ 4. هەنووکە، تا ئێستا. ئەم ناوە لە ناوچەکانی مەنگوڕان و سوێسنایەتیدا زۆرە.
هاونیاز
دوو کەس کە خواست و مەبەستیان یەکێ بێ.
ڤەژی
وەژی، ئێوەش؛ فەرمان بە ژیانەوە، وەکوو بژیێنەوە.
بانین
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا دەژیا، بەڵام بە دەستی حکوومەتی بەعس هەموویان دەرکران و عەرەبیان لە جێگایان دانان، ئەو کوردانەش کە لەوێ مابوون، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی شارەکەیان کرد بە عەرەب، زمانی زگماکیی خۆیان لەبیر کرد و لەناو عەرەبدا توانەوە.
ڕەزاو
1. ئاوی ترێ؛ 2. گوندێکە لەنێوان سنە و مەریوان کە سەر بە هەورامانە.