تەمۆ
کورتکراوەی نێوی تەیموورە و نێوی دەبگبێژ و سازژەنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
ئاروەن
کرداری باش، هەڵسوکەوتی چاک. بڕوانە وشەی ئار.
چاودێر
چاو لە شتێ کردن بۆ ئاگالێبوون.
یۆنا
یەکتر، یەک و دوو.
باریسا
بارست، تەبار، دێرانە، جێگەبردن، (باریسای ئەو ماڵە شتم هەیە).
وێنە
1. وەکوو، لەچەشن؛ 2. (عَکس) ی فۆتۆ؛ 3. نێوی گوندێکە لە لای دارۆخان لە ناوچەی شلێر نزیک بە ناوچەی بانە؛ 4. نێوی گوندێکە لە ناوچەی کرماشان کە سەر بە هۆزی (عوسمانوەند)ن.
پەیوەس
پێکەوەلکاو، پێکەوەنووساو.
چاڤین
1. دوعای چاوهزار؛ 2. چاوتیژ.
تەڕڵان
1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.
واژە
1. وژە، وشە، پەیڤ، گوتە، قسە؛ 2. دەنگی گەڵای داران لەبر با؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی شارباژێر لە باشووری کوردستان.