تاوڵ

تاوەڵ، رەشماڵ، چادر، خێوەت، کۆن، سیاچادر.

لێوئاڵ

ئاماژە بە ژن یان کچێک کە لێوی جوان و سوور بێ.

سۆسار

مەلێکی ماسیخۆرە، لە باکووری کوردستان لە لای وان هەیە.

خازر

1. چۆمی خوڕ؛ 2. چۆمێکه‌ له‌ کوردستان.

مێرۆژ

1. مێرۆز، ڕاوەکەو لەکاتی کورکبوونی ماکەودا؛ 2. گوندێکە لەلای ئەرگۆش لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، لە بەشی بادینان کە هۆزی مزووری تێدا دەژی.

کارسا

سندووق یان دۆڵەی جێگەی نان و خۆراکیی دیکە.

ساپنیا

کانییەکە لە ناوچەی شێخان لە 12 کیلۆمیتری (بەدریە).

سێوەچ

گوندێکە لەنێوان گوندی نمەشیر و شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

ئارڤین

ئاگری ئەوین، ئاگری حەز و خۆشەویستی

لۆرکێ

1. لۆرک، لۆرکە، خواردنێکە لە چەشنی فرۆ، کاتی درووستکردنی پەنیر ئەو ئاوەی کە پەنێرەکەی لێدەگرن و دەمێنێتەوە، جارێکی دیکە دەیکوڵێنن و جەستەیەکی خەستتر و سفتتر لە پەنیری لێدەگرن کە پێی دەگوترێ: لۆرک؛ لۆرک لەناوچەی موکریان و سەرەوەی کوردستان زۆرە و لە باشووری کوردستان نییە؛ 2. هەروەها لۆرکێ واتە: ئەسرین، فرمێسک؛ 3. لایلایە، لۆری لۆری؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!