زەندین
گولەبەن، کراسی زرێپۆش کە لە کۆندا وەکوو گولەنەبڕ لەبەریان دەکرد.
بەهارە
پەیدابوو لە بەهاردا، گەنمی بەهارە.
دڵژیر
ئینسانی ئاقڵ و بهرهحم.
ژەرەژ
بە زاراوەی هەورانی واتە کەو، بە زازاکیش واتە: زەرنج.
کاژۆک
نێوێکی کوردییە.
ڕەشکۆت
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور.
سەرچڵ
قەلەپۆپە، چڵەپۆپە، نووک و سەری گوڵ و گیای تازەدەرهاتوو.
خشپە
دهنگی گیا و گهڵای وشکی دار.
فرێزە
پەرێز، جێگەی کشتوکاڵێ کە دروێنە کرابێ.
ئهردهم
نێوی تیرهیهکی کورده له باکووری کوردستان.