کابا

1. کاب، قاپ، جگ؛ 2. میچ، بنمیچ، سەرمیچ؛ 3. دەق.

سوورەساو

سێفەسوورە، سێوی سۆر.

پشکۆ

سکڵ، پۆلوو، پەرەنگ، پەنگر.

جانۆ

1. خۆشەویست؛ کوردی زاراوەکرمانج بە گشتیی بە گیان دەڵێن: جان، (جانۆ) ش بچووککراوەی (جان) ە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە کراوە بە تورکی: (جانۆ جانۆ جان قوربان).

هێزان

زۆردار، بەتاقەت، بەهێز.

زازێ

شەرمن، کەمدوێ، کەمقسە.

داژدار

1. پشتیوان؛ 2. لاگر، پارێزەر؛ 3. پاسەوانی قەڵا.

گەلۆ

1. ئایا، ئاخۆ، تۆبێژی، ئەی ئەوانەی قسەتان لەگەڵ دەکەم، وەکوو: گەلۆ تۆ بێژی رۆژێ کورد بە ئاواتی خۆی بگا؛ 2. گەلۆ هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.

ڕانیە

شارێکە لە باشووری کوردستان.

لاوکۆ

1. کوڕی لاو؛ 2. کوڕی تازەپێگەییشتوو؛ 3. کۆی لاو؛ لە زمانی کوردیدا نێوگەلێک کە پاشگری (ۆ)یان هەیە، زیاتر بۆ بانگکردنە لەبەر هەستی خۆشەویستیی. بڕوانە بۆ لاو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!