چاکار
کارباش، کەسێ کە کاری باش و بەکەڵک ئەنجام دەدا.
بارزین
دۆڵێکە لە ناوچەی برادۆست لە پشت (زینوێی خەلان) لە باشووری کوردستان کە لەوێوە کوردستانی سەردەسێر دیارە.
کامەران
بەئاواتگەییشتوو، کامڕەوا.
بنەوان
1. بنەوا، ئەو کەسەی کاری ناو ماڵ بەڕێوە دەبا؛ 2. قاعدە.
ڕەوشێ
1. جووان و پەسن؛ 2. گەش و سوور.
چراڤ
چڕاو، ههڵدێر، تاڤگه، سۆلاڤ.
ئاوێژە
1. زەنگ و زەڵاڵ؛ 2. پاک و خاوێن.
ڕەوشەنگ
خۆشڕەوت، کەسێ یان جوان رێ دەکا.
ژینکۆ
کۆی وشەی ژین یا ژیان.
ژیوەر
ژیاری، ژیانی شارستانییانە.