لۆنا

1. خەرمانەی دەوری مانگ؛ 2. بە یۆنانی فریشتەی پارێزەری مانگ.

ئاماژ

نیشانە، ئامانج.

فەریان

1. بە زاراوەی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی) واته: ‌یارمەتی، هاوکاریی، کۆمەک، گەل، هەرەوەز‌؛ 2. نێوی کانییێکە لە ناوچەی سوێسنایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

بناو

1. نوقمی ئاو، ژێر ئاو؛ 2. بناوی، دارێکی بێبەرە لە قەراخ ئاو و رۆباران دەڕوێ.

بێریتە

بێرێت، بێرێتە، سەمای بەکۆمەڵ، سەمایەکی کۆنی سەردەمی زەڕدەشێتییەکان بووە.

هەمین

1. سست و شلەتەپە؛ 2. خۆ لەکار نەدەر و پشتگوێخەری کار؛ 3. بە تێکڕایی، هەموو؛ 4. هەنووکە، تا ئێستا. ئەم ناوە لە ناوچەکانی مەنگوڕان و سوێسنایەتیدا زۆرە.

باوەڕ

1 ئیمان؛ 2 سنووری نێوان دوو زەوی، کەوشەنی نێوان دوو کێڵگە. باوەڕ و بڕوا، دوو مانای جیا لە یەکیان هەیە. بڕوانە بۆ بڕوا.

ساکاو

نێوی کانییەکە لە نێوان بیجاڕ و دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەگریجە

بسک، مووی شۆڕەوەبوو بۆ سەر لاجانگ.

دابین

1. فەراهەم و جێبەجێ کردن؛ 2. بچەمینەوە؛ 3. ئۆقرەگرتوو، داسەکناو؛ 4. خاترجەم، دڵنیا؛ 5. ئارام، هێور؛ 6. کارپێکهاتوو؛ 7. بێ کێشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!