نەمر
1. زیندوو، هەرماو؛ 2. سەرنێوی شێخ مەحموودی مەلیکە کە دژی بەریتانیا لە کوردستانی باشوور، بۆ رزگاریی کوردستان راپەڕی.
شەرانش
1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.
زەڕوەشان
زێڕەوشان، ئەو زێڕ و پووڵ و پارەیەی کە بە سەری زاوا و بووکیدا رۆ دەکەن.
دارچین
توێکڵی جۆرێک داره که تامی تیژ و بۆنی خۆش و خورێنییه.
دابا
وشه‌ی بکه‌ره، وه‌کوو ئه‌گه‌ر قه‌ولی دابا، یان ئه‌گه‌ر پاره‌ی دابا.
ئێزا
1. پاداش؛ 2. لەباتی.
گوڵخونچە
خونچەی نیوەپشکووتوو.
چیرۆک
داستان، راز، حه‌کایه‌ت، ده‌نگوباسی رابردوو، ئه‌فسانه.
سەرفەراز
سەربەرز.
ڕەزەن
رەزده، چەفتی درگا، ئەڵقەڕێز و دوولایی.