نۆبار

1. تازەبار؛ 2. سەرەتای بەهار؛ 3. گوندێکە نزیک گوندی تەرەغە لەلای بۆکان.

فەریان

1. بە زاراوەی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی) واته: ‌یارمەتی، هاوکاریی، کۆمەک، گەل، هەرەوەز‌؛ 2. نێوی کانییێکە لە ناوچەی سوێسنایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

خانزاد

خانزاد، خوشکی میری سۆران بووه‌، میری سۆران، به‌ پاشا کۆره‌ به‌نێو بانگ بووه‌. خانزاد کچێکی گۆشتنی باڵابه‌رز بووه‌، قژێکی ره‌شی هه‌بووه‌ که‌ به‌سه‌ر شانانیدا رژاونه‌ته‌ خوارێ و کچێکی جوان و داوێنپاک بووه‌. له‌دوای له‌ناوچوونی سوله‌یمان به‌گی برای، بووه‌ به‌ میری سۆران و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی سۆرانی گرتۆته‌ ده‌ست. خاتوو خانزاد میرێکی دادپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز بووه‌، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و خوێنده‌واریی تێکۆشاوه‌، له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا گه‌لێک مزگه‌وت و بینا و حه‌مام خراونه‌ته‌وه‌ و ساز کراون.

دیوان

1. دیواخان؛ 2. ئۆدەی میوانانی ئاغا و خان؛ 3. دیوانی میریی؛ 4. کۆپەڕی شعر؛ 5. کوێخا؛ 6. گزیر؛ 7. چاودێری گوند. 8. دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە یان کۆنفرانس.

وێنە

1. وەکوو، لەچەشن؛ 2. (عَکس) ی فۆتۆ؛ 3. نێوی گوندێکە لە لای دارۆخان لە ناوچەی شلێر نزیک بە ناوچەی بانە؛ 4. نێوی گوندێکە لە ناوچەی کرماشان کە سەر بە هۆزی (عوسمانوەند)ن.

پەروار

پەروەردەکراو بۆ سەربڕین، دابەستە، گۆشتن.

شەمێ

شەم، مۆم، ئاماژە بە شەم.

دۆتمیر

کیژی میر، کچی میر.

بزاڤ

جووڵانەوە، بزووتن.

دەستگر

1. پیر و دەسگیری تەریقەت؛ 2. دەزگیران؛ 3. پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن؛ 4. وردەواڵەی چەرچی؛ 5. شتی دەسوپاگیر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!