کۆدەنگ

هەموو دەنگێک پێکەوە. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (دەنگ) بە واتای ورتە و سۆز، کە پێکەوە دەبێتە: (دەنگی هەموو شتێک پێکەوە) ساز کراوە.

ناسکۆڵ

ناسک و بچکۆڵە؛ سووکەڵەنێوی (ناسک یان ناسکە) یە.

ئۆباڵ

گوناح، ئازوبه‌زه‌، وه‌باڵ.

بووبان

1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .

پێناس

1. هۆی ناسین؛ 2. پێناسە، ناسنامە؛ 3. بوون و هەبوون بۆ ناساندن، هەستی و هەبوون.

بەفرین

سپی وەکوو بەفر، وێنەی بەفر.

کەوژین

1. بێزووکردن؛ 2. بە دارەوە وشکبوونی هێشووی ترێ.

زەوەن

1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.

کەژێ

1. موورووی زەرد؛ 2. بەڵەک، دووڕەنگ؛ 3. وشەی نەوازش لە لایەن ژنانەوە؛ 4. سەربەند و ناوبەندی چەند گۆرانیی کوردییە: کەژ و کەژاڵێ و ئامان کەژێ، گیانەکەم کەژێ و هیدیکە. بڕوانە (کەژاڵ) لە بەشی نێوی کچان.

ڕۆژین

وەکوو رۆژ، وێنەی رۆژ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!